عه‌بدوڵا موهته‌دی: پ.ک.ک و پژاک له‌گه‌ڵ شه‌یتان مامه‌ڵه ده‌که‌ن؛ مافیا، عه‌شیره‌تگه‌را و ستالنیستن!
:سکرتێری کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران عه‌بدوڵا موهته‌دی له وتووێژێکدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ Michael J. Tottenکه له بنکه‌ی ئینته‌رنێتی میدڵ ئیست چوڕناڵدا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که پژاک هه‌ر پ.ک.ک یه و کاتێک له سنووره‌کانی تورکیا چوونه دیوی ئێران ناوی خۆیان ده‌گۆڕن. ناوبراو له‌و وتووێژه‌دا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که پ.ک.ک ڕێکخراوێکی باوه‌ڕ پێکراو و جێگای متمانه نییه ده‌ستنیشانی ده‌کا که ئه‌وان نادێموکراتیکن و هیچ پره‌نسیبێکیان نییه.
موهته‌دی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ووسی ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که پ.ک.ک هێرشیان کردۆته سه‌ر کوردانی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان و له‌گه‌ڵ ڕژیمه‌کانی ئێران، سووریا و ئێڕاقدا ( سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن) په‌یوه‌ندییان هه‌یه و هه‌بووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌به‌شێک له وتووێژێکه که ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ Michael Tottenله‌گه‌ڵ سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران عه‌بدوڵا موهته‌دی کردوویه‌تی و له بنکه‌ی ئینته‌رنێتی Middle East Journalبڵاو بۆته‌وه. وتوێژه‌که له سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی جیاوازی وه‌ک: دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه، مێژووی خه‌باتی عه‌بدوڵا موهته‌دی وه‌ک که‌سایه‌تیی سیاسی، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ ڕێکخراوه چه‌په‌کان و ... هتد کراوه. ئێمه له‌به‌ر نه‌بوونی کات بۆمان نه‌کرابه‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وتووێژه وه‌رگێڕین.
...
م.ج.ت: ئێوه سه‌باره‌ت به پژاک (باڵی ئێرانی پارتی مارکسیستـ لێنینیستی کرێکارانی کوردستان، پ.ک.ک له تورکیا) چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ ئایا ئه‌مان به‌شێکنله‌م خه‌ڵکه‌ی که ئێوه باستان کرد؟ یا خود ئه‌وان، پاپیوله‌ر(خۆشه‌ویست؛ مه‌حبووب)ترن له‌م یه‌که‌ش؟
موهته‌دی:نا، نا ، نا. ئه‌وانپاپیوله‌رنین. ئه‌وان به‌شێکن له پ.ک.ک. کاتێک سنوور ده‌رباز ده‌که‌ن، ( له تورکیاوه) ناوه‌که‌یان ده‌گۆڕن.
کێشه له‌گه‌ل پ.ک.ک‌یه...مه‌به‌ستم. گه‌لی زه‌حمه‌تکێشی کورد، هه‌ر مافێکی هه‌یه تاکو شه‌ڕو به‌ربه‌ره‌کانی بکات بۆ گه‌یشتن به ئازادی. به‌ڵام پ.ک.ک، ڕێکخراوێکی باوه‌ڕپێکراو و جێگه‌ی متمانه نییه. ئه‌وان گه‌لێک توندڕۆن له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستیاندا.(ناسیۆناڵیستی فاناتیک). له بنه‌مادا زۆر نادێموکراتن و هیچ پڕه‌نسیپێکیان نییه. یانی ئه‌وان ده‌توانن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش مامه‌ڵه بکه‌ن و پێکدێن. ئه‌وان ده‌توانن هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردانیش.
م.ج.ت: ئه‌وان پێشتر هێرشی کوردانیان کردووه؟
موهته‌دی:به‌ڵێ. ئه‌وان هێرشیان کردۆته سه‌ر کوردان. ئه‌وان هێرشی زۆرتریان کردۆته سه‌ر کوردان تا ده‌گا به تورکیا. کاتێک ئێوه مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌خوێننه‌وه، ده‌بینن که ئه‌وان دژایه‌تی هه‌ر چه‌شنه جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ته‌نیای کورد له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتیش‌دا، ئه‌وان پێوه‌ندی باش و دۆستانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ (حکومه‌تی) سه‌رجه‌م ئه‌م وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژیت، له‌م وڵاتانه‌ی که کورد تێیدا، زوڵمی لێده‌کرێ و ئازار ده‌درێ.
ئه‌وان(پ.ک.ک)، له‌گه‌ڵ "حافز ئه‌سه‌د" له سوریا، ڕه‌ژیمی "خومه‌ینی" له ئێران، پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیان هه‌بووه. ئه‌وان پشتیوانی سه‌ددامیان کردووه له ساڵی 1996 دا.
م.ج.ت: که‌وابوو، به‌ڕاستی تورکیا ته‌نیا وڵاتێکه که ئه‌وان پێوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵی نییه.
موهته‌دی:به‌ڵێ
ڵاسوێڵ: به‌ڵام ئه‌وان هیچی تریان جگه له شاخه‌کان نییه و ته‌نیا وه‌کو هێزێک که‌ڵک له شاخ وه‌ڕده‌گرن.موهته‌دی:به‌ڵێ. ئه‌وان زۆر ته‌ماحکارن.
ڵاسوێڵ: ئه‌و که‌سانه‌ی که له خواره‌وه‌ی جاده‌که‌ن (مه‌به‌ست له‌م که‌سانه، به‌شی دابڕاوی حیزبی کۆمۆنیسته: کۆمه‌ڵه) ده‌ڵێن که پ.ک.ک پاره‌ی زۆری هه‌یه.
موهته‌دی:ڕاسته. هه‌یانه.
م.ج.ت: ئه‌وان ئه‌م پاره‌یه له کوێ دێنن؟ ئه‌وان (پ.ک.ک) ئه‌م پارانه له‌م ڕه‌ژیمانه وه‌رده‌گرن(ئێران، سوریا و عێراق)؟
موهته‌دی:کۆمه‌ڵگای کوردی- تورکی له ئه‌ورووپا ڕێژه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه. وه‌کو کوردانی باشوور نین که ته‌نیا چه‌ند هه‌زار که‌سن، به‌ڵکو ئه‌وان (کوردانی باکوور له ئه‌ورووپا)، ده‌یان هه‌زار و به میلیۆن که‌سن، پ.ک.ک له‌م خه‌ڵکه، ماڵیات(یارمه‌تی) ده‌ستێنێ. ئه‌ان به زۆری ئه‌م یارمه‌تییه له خه‌ڵک ده‌ستێنن. کوردان له ئه‌ورووپا له هه‌ر ئیشێک کار بکه‌ن، ناچارن که یارمه‌تیان بده‌ن.
م.ج.ت: که‌وابوو، ئه‌وان مافیایه‌کن له ئه‌ورووپا.
موهته‌دی:به‌ڵێ. منیش له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م. به‌داخه‌وه، به‌م شێوه‌ن. ئه‌وان بنکه‌یان له خاڵه سنوورییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا هه‌یه. ئه‌وان هاوکاری خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ قاچاغ و له به‌رانبه‌ریش دا پاره‌یان لێده‌ستێنن. ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌که‌ی مه‌زنی ئابووریه.
ئایدیالۆژی پ.ک.ک، تێکه‌ڵێکه له ستالینیسم، عه‌شیره‌گه‌رایی کوردی و باوکسالاری(پاتریارشالیسم) .
م.ج.ت: من وا بیر ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وان دژ به عه‌شیره‌تگه‌رایین.
موهته‌دی:ئه‌وان که‌ڵکیان له که‌لتووری عه‌شیره‌یی وه‌رگرتووه. ئه‌وان ته‌له‌فۆنی مۆبایلیان هه‌یه، بێ سیمیان هه‌یه، بنکه‌ی سه‌ته‌لایتیان هه‌یه. به‌ڵام من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نیم که به مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پارتێکی مۆدێرن بن. وه‌کو مافیان. مافیا له هه‌ست و سیما دا مۆدێرنه. به‌ڵام مافیا که‌ڵک و به‌هره‌ی له که‌لتووری چاخی ناوینی ئیتالیا وه‌رگرتووه. پێوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و خزم و که‌سی. وه‌فاداری خانه‌واده‌یی.
پ.ک.ک شه‌ری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ستپێ نه‌کرد تاکو سه‌ڕجه‌م پارت و بزووتنه‌وه‌کانی تری کوردی له باکووری کوردستان له مه‌یدان به‌ده‌ر نه‌کرد و که‌ش و هه‌وایه‌کی مۆنۆپۆلی(تاکده‌سته‌ڵاتی) ساز نه‌کرد.
م.ج.ت: گه‌لۆ ئێوه هیج پێوه‌ندیه‌کتان به پ.ک.ک‌وه هه‌یه؟
موهته‌دی:به‌ڵێ هه‌مانه. ئێمه پشتیوانییه‌کی مه‌عنه‌ویان لێده‌که‌ین. به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام مه‌رجگه‌لێکمان هه‌یه. جار هه‌یه، ئه‌وان ده‌که‌ونه ژێر گووشاری کورده‌کانی عێراق و ئێمه‌ش هه‌وڵمان داوه که له ناویاندا نێوبژیوانی بکه‌ین. ئێمه به‌رده‌وام یارمه‌تیان ده‌که‌ین به ڕێزه‌وه. به‌ڵام ئێمه به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووین که پ.ک.ک جێگه‌ی متمانه نییه. ئه‌وان هیچ پره‌نسیپێک، دۆستایه‌تیه‌ک، کۆنتراست و به‌هایه‌کیان نییه. به‌ڵکو ئه‌وه قه‌زاوه‌تێکی توند و ویشک بێت که من ده‌یکه‌م، به‌ڵام ...
م.ج.ت: باشه من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی ئێوه‌م. به‌ڵام له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نیم که به توندی بزانم. به‌ڵکو ته‌واو وه‌کو یه‌ک نه‌بن. به‌ڵام من وا بیر ده‌که‌م که ئه‌و بۆچوونه ڕاسته.
موده‌ڕڕه‌سی:ئه‌وان قه‌ت بڕوایان به پلۆرالیسم نه‌بووه.
موهته‌دی:پ.ک.ک له ژێر ناوی بزوتنه‌وه‌ی کوردی هه‌وڵی له‌ناوبردنی (له مه‌یدان به‌ده‌ر کردنی)هه‌ر که‌س ده‌دات.
م.ج.ت: ئه‌وه من دێنێته سه‌ر ئه‌م ڕوانگه‌یه که ئه‌وان وه‌کو مافیان. به‌ڵام ئه‌وان ناوێکیان له‌سه‌ره که به چه‌پگه‌را ناسیاویان ده‌کات.
موهته‌دی:ئه‌وان تاقمێک ئیده و مێتۆدی سازمانیان له بیرۆکه‌ی چه‌پ گرتووه. به‌ڵام ته‌نیا وه‌کو که‌ره‌سه‌یه‌ک. ئه‌وان ژێنی ڕاسته‌قینه‌ی چه‌پیان له ناوه‌ڕۆک دا نیه. من ده‌ڵێم، که ئێوه مومکینه چه‌پی بن. هه‌رچی بێ، تاقمێک به‌ها هه‌ن.
م.ج.ت: ڕاسته. تێده‌گه‌م.
ڕێنێسانس: وتووێژه‌که لێره‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی دیکه به‌رده‌وام ده‌بێ ... خوێنه‌ران ده‌توانن هه‌موو وتووێژه‌که له‌م به‌سته‌ره‌دا به زمانی ئینگلیزی بخوێننه‌وه: http://www.michaeltotten.com/
تێبینی: مایکڵ تۆتن ڕۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه‌خۆیه و له ڕێگای بنکه ئینته‌رنێتییه‌که‌یه‌وه داوا له خوێنه‌رانی ده‌کا، بۆ پشتیوانی کردن له ڕۆژنامه‌نووسیی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن، هاوکاریی بکه‌ن:
Post-script:If you enjoy my articles from Northern Iraq, please help cover my travel expenses and support independent writing and journalism by donating through Pay Pal. The Kurdistan region of Iraq is an expensive place to visit, and these trips don’t pay for themselves.
(Email address for Pay Pal is michaeltotten001 at gmail dot com)
If you would like to donate money for travel and equipment expenses and you don't want to use Pay Pal, please consider sending a check or money order to:
Michael TottenP.O. Box 312Portland, OR 97207-0312
Many thanks in advance.